چاوپێکەوتنی سەرکردە باڵاکانی ڕووسیا – تورکیا و ئێران لە ٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە تاران بەڕیوە دەچێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرت و زانیارییەکان ، مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کار و باری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ووتی : چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی ڕووسیا – تورکیا و ئێران سەبارەت بە سووریا لە ٧ی مانگی داهاتوو لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوە دەچێت .
چاووش ئۆغلۆ ڕۆژی هەینی بۆ ووتووێژ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی نوێنەر لە یەکیتی ئەورووپا گەیشتە ڤیەننایە .
چاووش ئۆغلۆ هەروەها ووتی : ئێمە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی خۆمان " سێرگەی لاڤرۆڤ " هەروەها بەڵکوو هاوکارانی دیکەشمان لە ڕووسیا کار دەکەین . سەرۆککۆمار ئەردۆگان لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی خۆی " ڤلادیمیر پووتین " سەرۆککۆماری ڕووسیایە . ئەوان دەیانەوێ ٧ی مانگی سێپتەمبەر لە ئێران یەکتر ببینن .
ئەم چاوپێکەوتنە بۆ چارەسەری باروودۆخ لە دەورووبەری ئێدلیب لە سووریا بەڕێوە دەچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە