بۆڵتۆن : چاوەڕێی شتی نوێ بن لەگەڵ ئێمە و ئیسرائیل و ڕووسیا

بۆڵتۆن : چاوەڕێی شتی نوێ بن لەگەڵ ئێمە و ئیسرائیل و ڕووسیا

پەیامی کورد   ...    ئەمریکا ، ئیسرائیل و ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنییەتی لە قودس بەشدارن .

بە پێێ ڕاپۆرتێک جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند  : ڕژیمی ئێران بۆ میلیشیاکانی حزبۆڵڵا ی لۆبنان و حوثییەکانی یەمەن و میلیشیاکانی عێراقی چەک بەڕێ دەکات .

بۆڵتۆن هەروەها ڕایگەیاند : ڕژیمی ئێران هۆکاری شەڕ و ئاڵۆزی و تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە .

هەروەها دەڵێ : ڕژیمی ئێران بۆ زیاد بوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە کار دەکات .ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل و ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ئەمنییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکاری و هەماهەنگی دەکەین .چاوەڕیی شتی نوێ بن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە