پەیامی کورد ... دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا لەگەڵ محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوەوە و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا باس لە سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کراوە بۆ عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، "باسمان لە پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو ووڵات کردوە و کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەرە تورکەکان دەکەین لە عێراقدا".
هاوکات مەولود چاووش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، دوای تەواوبونی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ لە بەغدا سەردانی بەسرە و هەولێر دەکات و دواتریش دەگەڕێتەوە تورکیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە