پەیامی کورد ... مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێک دەخرێتەوە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌یاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی مووچه، بوودجه و خه‌رجه گشتییه‌كان كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی هاتوه‌ته پێشه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ٧٠ و نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ٨٠ی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبوه‌ته‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژه‌ی به وورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه و راشیگه‌یاندوه، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بوودجه‌و مووچه، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پەسەندكراوی چاكسازی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی دانانی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و مووچه‌ی پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ل ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی هاتوه‌ته‌پێشه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پاڵپشت به مادده‌ی چواری ناو پڕۆژه‌یاسای په‌سندكراوی چاكسازی حكوومه‌ت له‌بواری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی رێكخستن و هاوتاكردنی مووچه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌بێت، هاوكات بۆ ده‌ستباری دۆخه‌كه و تێگه‌یشتنمان له سه‌ختی باری دارایی ئێستای هه‌رێم.گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كان ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ردانانی میكانیزمێكی گونجاو كراوه‌ته‌وه، كه له‌رێگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كانی ژمێریاری سه‌ربازی وه‌زاره‌ت، راپۆرتی پوخت و دیراسه كرا‌و ئاماده‌بكرێت و دوای گفتوگۆی ورد، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە