پەیامی کورد … ئاوی زێی بچوك بەردرایەوە و ئاسایش هۆشداری دەدات
كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی بەرداوەتەوە و ئاسایشی راپەڕینیش ئاگاداری دانیشتوانی سنورەكە دەكات، ئاگاداری خۆیان بن لە رووداوی نەخوازراو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا هاوڵاتیانی ئاگاداركردەوە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ئێران ئاوی زێی بچووكی لە سەدی كۆڵەسەی شاری سەردەشت كردووەتەوە .
باس لەوەش كراوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەنەوە لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ سەر زێی بچوك لە سنوری پشدەر یان ئەو گوندنشینانەی دەكەونە سەر سەرزێی بچوك ئاگاداری خۆیانبن لە رووداوی نەخوازراو.
ئاوی دەریاچەی كۆڵەسە لە گوندی قندۆڵ لە سنوری قەزای پشدەرەوە دێتە نێو خاكی هەرێمی كوردستان و دەڕژێتە نێو زێی بچووك.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە