پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرا

پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرا

پەیامی کورد ... پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرا


بەغدا زیاتر لە هەشت ملیار دینارى وەکو شایستە داراییەکانی بۆ جوتیارانى هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.
 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە،  بەغدا بڕی هەشت ملیار و ٥۰٨ ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە وەک شایستە داراییەکانی هەرێم بریارە هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی بکرێت.
 

رۆژى ١١ى ئەم مانگە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەکاتى سەردانى بۆ پارێزگاى هەڵەبجە، لەسەر رێگە سەردانى بەشێک لە جوتیارانى کرد و بەڵێنیدا بەشێک لە شایستە داراییەکانیان بۆ بنێرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە