هاتووچۆی هەولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد  ...  بە ھۆی درووستبوونی كێشەی ئەلیكترۆنی، بەشی پێبژاردنی سزاكانی ھاتووچۆ وەك پێویست كار ناكات، ووتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێریش ڕەتی كردەوە، كە سیستمەكە ھاك كرابێت و دەڵێت، ھەموو فایلی سزاكان پارێزراون.

موقەدەم فازڵ حاجی، ووتەبێژی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، رایگەیاند: "ئەو زانیارییانەی باس لە ھاك كردنی سیستمی پێبژاردنی سزای كامێرای ھاتووچۆ دەكەن، راست نین، بەڵام نایشارینەوە لە ھێڵی ئینتەرنێت كێشەی تەكنیكی پەیدا بووە، بەڵام ھەموو فایلەكان پارێزراون و ھەر ھاووڵاتییەك سەرپێچیی كردبێت و لەلایەن كامێراكانەوە تۆمار كرابێت، لای بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ ھەیە و پارێزراوە".

ووتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئەو كێشەیەی درووست بووە، تەنھا لە پێبژاردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتە، ھەندێك جاریش لۆدی زۆر دەكەوێتە سەر سیستمەكە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی لە كاتی خۆیدا نەكرێتەوە كاتێك ھاوڵاتی سەردانی ماڵپەڕی ھاتووچۆ دەكات".

موقەدەم فازڵ حاجی دەڵێت: "پلان ھەیە لە چەند شوێنێكی دیكەی ھەولێر كامێرای ھاتووچۆ جێگیر بكرێت، بە تایبەتی ئەو شەقامانەی نوێن، وەك شەقامی ١٢٠ مەتری، كە لە بەشێكی شەقامەكە جێگیر كراون، ئەوەشی كامێراكان تۆماری دەكەن، راستەوخۆ ناچنە ناو سیستم و وێنە و كاتی سەرپێچییەكە دێتە بەڕێوەبەرایەتی، ئینجا دەخرێنە نێو سیستمی پێبژاردن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە