پەیامی کورد.... ئێران: "پێش دهستپێكی جەنگی ئۆکرانیا چەکمان بە رووسیا فرۆشتووە"
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایدهگهیهنێت،لە جەنگی ئۆکراینادا، هیچ جۆرە چەکێکمان رەوانە نەکردووە بۆ رووسیا دهشڵێت، بەرلە جەنگی ئۆکراینا چەکیان بە رووسیا فرۆشتووە
ئهمڕۆ سێ شهممه 25 ی تشرینی یهكهمی 2022 ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی یەکێتیی ئاژانسەکانی هەواڵیی ئاسیا-پاسیفیک لە تاران لەبارەی پێشهاتەکانەوە دواوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرلە جەنگی ئۆکراینا چەکیان بە رووسیا فرۆشتووە، رایگەیاند: "بەڵام لە جەنگی ئۆکراینادا، هیچ جۆرە چەکێکمان رەوانە نەکردووە. ئەگەر دەرکەوت رووسیا لە جەنگی ئۆکراینادا، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بەکار هێناوە، بێگومان ئەو بابەتە نادیدە ناگرین".
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی لە رووی پرەنسیپیەوە دژی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینایە و گوتی: "لە کاتی جەنگەکەدا، هیچ جۆرە چەک و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانمان بۆ رووسیا رەوانە نەکردووە و نایشیکەین".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەیشی نیشان دا بۆ ئەوەی لەگەڵ تیمێکی پسپۆڕی ئۆکراینا لە دەنگۆکان بکۆڵنەوە و سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ئەمەی لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ باس کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە