پەیامی کورد ... تورکیا ئەمڕۆ سیستەمی بەرگری S400 تاقی دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ هه‌ینی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ له‌پارێزگای سینۆپ سیستمی به‌رگریی S400ی رووسی تاقیدەکاتەوە.
تاقیكردنه‌وه‌كه شه‌ش كاتژمێر ده‌خایه‌نێت به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانراوه، تێیدا هۆشداریی سیستمەکە بەرامبەر فڕۆکەی بێگانە و پووچەڵکردنەوەی مووشەک تاقیدەکرێنەوە.
کڕینی سیستمی بەرگریی رووسی لەلایەن ئەنقەرەوە کێشەی خستووەتە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا.
تورکیا ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ رووسیا گرێبەستی یەکەم قۆناخی سیستمی بەرگریی S400ی بە بەهای ٢.٥ ملیار دۆلار واژۆکرد.
پێشتر تاقیکردنەوە لەسەر راداری مووشەکەکان کراوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار مووشەکەکان دەتەقێنرێن و تاقیدەکرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە