فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

پەیامی کورد    ...   وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند : هەموو دوو مانگ جارێك كۆماری ئیسلامی ئێران پابەندیبەكانی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 كەمتر دەكاتەوە، لەم رووەشەوە هۆشداری دایە تاران لە ئەگەری گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتیەكان.
جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان تیشكی خستەسەر ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران و ڕایگەیاند: هەموو دوو مانگ جارێك كۆماری ئیسلامی ئێران پابەندیبەكانی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 كەمتر دەكاتەوە، بۆیە پاریس داوا دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان سەرجەم لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ ڕەشنووسی ڕێككەوتننامەكە.
جان ئێف لۆدریان هۆشداری توندی دایە ئێران و وتی: لە ڕەشنووسی ڕێككەوتننامەكەی 2015دا ڕێگە دراوە بە گەڕاندنەوەی سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەكان بۆ سەر ئێران، ئەگەر هاتوو تاران پابەندییەكانی خۆی بە ڕێككەوتننامەكەوە كەمكردەوە، بۆیە پێویستە تا زووە تاران بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنەكە و ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم كەمبكاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە