ماکرۆن: وتاری رق ئامێز قبوڵناکەین

ماکرۆن: وتاری رق ئامێز قبوڵناکەین

پەیامی کورد ... ماکرۆن: وتاری رق ئامێز قبوڵناکەین

 

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بە رۆحێکی ئاشتییانەوە رێز لە هەموو بۆچوونێکی جیاواز دەگرن و وتاری رق ئامێز قبوڵناکەن.

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتێکدا کە بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی رایگەیاند: "هەرگیز هیچ شتێک وامان لێناکات پاشەکشە بکەین، بە رۆحێکی ئاشتیانەوە رێز لە هەموو بۆچوونە جیاوازەکان دەگرین".

 

باسی لەوەشکردووە، "هەرگیز وتاری رق ئامێز قبوڵناکەین و بەرگری لە گفتوگۆی عاقڵانە دەکەین".

 

ماکرۆن دەشڵێت، "هەردەم لە پشتی رێزگرتنی مرۆڤ و بەها جیهانییەکان دەبین".

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، ماکرۆن رێگەیدا کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام  لە وڵاتەکەیدا نمایش بکرێت، ئەوەش لای موسوڵمانان کاردانەوەی لێکەوتەوە و بە سوکایەتی و بێڕێزیکردن لە قەڵەمیاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە