پەیامی کورد ... ٧ بەندکراوی تاڵیبان دەگوازرێنەوە قەتەر .
دەوڵەتی ئەفغانستان بە پێی داواکاری تاڵیبان پێش دەستپێکردنی ووتووێژی ئاشتی ٧ بەندکراوی ئەوان ڕزگار دەکات و نێردرانە قەتەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک بڕیارە کە ووتووێژەکانی ئاشتی نێوان ئەفغانستان و تاڵیبان ئەم هەفتەیە بە پێشوازی و میواندارییەتی قەتەر بەڕێوە بچێت .
بەرپرسان و دیپلۆماتەکانی ڕۆژئاوایی ئەمڕۆ پێجشەممە ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی ئەفغانستان پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئاشتی لە سەر داواکاری تاڵیبان ٧ بەندکراو ڕزگار دەکات و ئەوان بۆ قەتەر دەگوازێتەوە .
بەرپرسێکی ئەفغانی ووتی کە ئەم ٧ بەندکراوە بەم زووانە ڕزگار دەکرێن و دەنێردرێنە دەوحە ئەمە لە حالێکدایە کە بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆیتەرز دەوڵەتی ئەفغانستان بە هۆی بەشداری کردنی ئەم کەسانە لە کوشتنی سەربازانی بیانی نیازی ڕزگار کردن و ئازادی ئەوانیان نەبوو .
ئەم بەرپرسە لە بەردەوامیدا جەختی کردەوە کە بەرپرسانی پلە باڵای دەوڵەتی ئێستای ئەفغانستان بڕیار وایە کە لە هەفتەی داهاتوودا بۆ ووتووێژی ئاشتی و لێکتێگەیشتن لە ئەفغانستان بەرەو دەوحە پایتەختی قەتەر دەڕۆن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە