پەیامی کورد … نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی كۆدەبێتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی لە ئیماراتە و بڕیارە لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، جێنشینی ئەبو زەبی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئیمارات و لە ڕێوڕەسمێكدا لە فڕۆكەخانەی ئەبو زەبی لەلایەن ئەحمەد عەلی ئەلسایغ، وەزیری دەوڵەتەوە بە یاوەریی باڵیۆزی عێراق لە ئەبو زەبی و كونسولی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، پێشوازی لێكرا.
بەپێی بەرنامەی سەردانەكە، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان كۆدەبێتەوە.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیمارات و چۆنیەتیی فراوانكردنی بوارەكانی هاوبەشی و هاریكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئیمارات تاوتوێ بكرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە