وەزیری دەرەوەی عەرەبستان جارێکی دیکە دژایەتی ووڵاتەکەی بەرامبەر ئێران ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان جارێکی دیکە دژایەتی ووڵاتەکەی بەرامبەر ئێران ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی هەینی بۆجارێکی دیکە قسەکانی خۆی لە دژی کوماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک، عادل جوبەیر لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوڕەوت لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی تەمریکا و بنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، دیسانەوە ئاماژەی بەوە کرد کوماری ئیسلامی ئێران داکۆکی لە تیرۆریسم و هەروەها ڕایگەیاند ئێران پەرە ئەدات بە ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا .

وەزیری  دەرەوەی عەرەبستان  جەختی کردەوە ڕیاز داکۆکی دەکات لە ستراتیژی واشینتۆن بۆ بەرنگاربوونەوەی ئێران .

عادل جوبەیر هەروەها کوماری ئیسلامی ئێران بە ناردنی چەک بو یەمەن و بانگەشەی ئەوەی کرد یەمەنیەکان تا ئێستا 199 موشەکی بالستیکی سازکراوی ئێرانیان گرتووەتە عەرەبستان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە