پەیامی کورد … بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری ڕۆژهەڵات
کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی کەوتنە خوارۆ لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٩ی دێسامبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فایق حەمیدی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فایق حەمیدی لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەت و هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە دەستیان لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە.
لاقی ئەم کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ ناوەنده دەرمانییەکانی شاری پاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە