عیراق: رۆژانە 800 مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستان وەردەگرین

عیراق: رۆژانە 800 مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستان وەردەگرین


پەیامی کورد … عیراق: رۆژانە 800 مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستان وەردەگرین

عادل كەریم وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم رۆژانە نزیكەی 800 مێگاوات كارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵ، هەروەها سود لە ئەزمونی سەركەوتوی دانانی پێوەری زیرەك لەهەرێم وەردەگرین.

عادل كەریم دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ كەمال محەمەد ساڵ وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات كارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵ.

رونیشیكردووەتەوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیاری لەسەر گەیاندنی كارەبا بۆ گوند و ناوچەكانی ماددەی 140و دانانی بەرنامە و پلان بۆ رێگرتن لە تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا دراوە.

هەر لە كۆبوونەوەی هەردوو وەزیری كارەبای عیراق و هەرێمی كوردستان، بڕیاریان داوە بە  سود وەرگرتنی هەرێم لەو قەرزە دەرەكیانەی كە عیراق بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا وەری دەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە