پەیامی کورد … وتەبێژی پارتی: پێش كۆبونەوەی پەرلەمان پۆستی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ یەكێتی یەكلایی دەكەینەوە
مەحمود محەممەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وتەبێژی ئەو حزبە دەڵێت، پێش كۆبونەوەی پەرلەمان هەوڵدەدەن پۆستی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ یەكێتی یەكلایی بكەنەوە و پۆستی سەرۆك كۆماریش پێویستی بە گفتوگۆیە.
مەحمود محەممەد لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، شاندی پارتی و یەكێتی گفتوگۆیەكی دور و درێژیان لەسەر كارنامەیەكی هاوبەش بۆ كابینەی داهاتوی حكومەتی فیدراڵی كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك هیچ رێكەوتنێكیان نەكردووە و پێش كۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق ئەو پۆستە لەگەڵ یەكێتی یەكلایی دەكەنەوە.
سەبارەت بەوەی كە پارتی هیچ ڤیتۆیەكی لەسەر بەرهەم ساڵح هەیە بۆ دوبارە بوونەوە بە سەرۆك كۆمار وتەبێژی ئەو حزبە وتی، مەسەلە ڤیتۆ نییە و ئەمە پێویستی بە گفتوگۆیە، پێشتر ئەو پۆستە دراوە بە یەكێتی بە رێككەوتن بووە بەڵام ئەو رێككەوتنە نەماوە، پێویستە گفتوگۆ بكەین لەسەر ئەوەی كە چی بكەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە