پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارممە ٥ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بە هۆی کەمبووونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە ١.٥% بەرزبووە و نرخەکەی گەیشتە ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بەپێی داتا جیهانییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٦٧ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ١.٥١%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٥.١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٦٤ سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە ٤٢.٣٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ١.٥٣% زیادیکردوە.
شەوی رابردوو پەیمانگای پێتڕۆڵی ئەمریکی ڕایگەیاند : لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی نەوتی ئەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە بڕی ٨.٦ ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، لەکاتێکدا شارەزایانی ئابووری پێشبنیانکردبو بە قەبارەی سێ ملیۆن بەرمیل بەرزبێتەوە، بەوهۆیەشەوە نرخەکەی ڕووی لە زیادبوونکردوە.
هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ داتاکانی کۆمەڵەی پشەسازی ئەمریکا کە ئاماژە بەوەدەکەن خواست لەسەر بەرهەمی نەوی خاو بەڕێژەی بەرچاو زیادیکردوە، ئەوەش هیوای وەبەرهێنەرانی لەبارەی گەشەسەندنی بازاڕە ئابوورییەکان زیادکردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە