پۆڵەندا زیاتر لە 2 ملیار و نیو دۆلار لە توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان وڵاتەکەی و رووسیا و بیلارووسیا خەرجدەکات، ئەمەش بە مەبەستی رێگەگرتن لە ئەگەری هێرشی رووسیا بۆسەر ئەو وڵاتە.
رۆژی شەممە (18ی ئایاری 2024)، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادکردنەوەی 80 ساڵەی سەرکەوتنی هاوپەیمانان بەسەر سوپای نازییەکان لە شەڕی مۆنتی کاسینۆ لە جەنگی دووەمی جیهانییدا، پلانێکی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بە بڕی 2.55 ملیار دۆلار راگەیاند.
دۆناڵد تەسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە کارەکانی پەرژینکردن و درووستکردنی دیواری بەهێز لەسەر سنوورەکانی نێوان پۆڵەندا و رووسیا و بیلارووس لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی، ئەمەش وەک رێکارێک بۆ رێگەگرتن لە هێرشی رووسیا.
تەسک ئاماژەی بەوەکرد، جگە لە درووستکردنی دیواری گەورە و بەهێز، بنکە و بارەگای سەربازیی بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان درووستدەکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە