پەیامی کورد ... ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا پەیامی هاوخەمی خۆیان بۆ تێرۆر کردنی " هشام هاشمی " ڕاگەیاند
باڵیۆزی ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا لە بەغدا تێرۆری پسپۆڕی ئهمنى بەناوبانگی عێراقی لە لایەن کەسانی نەناسەوە کاردانەوەیان نیشان دا و ئەم کارەیان مەحکووم کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک هشام هاشمی یەکێک لە پسپۆڕانی بەناو بانگی بابەتگەلی سیاسی و ئەمنییەتی لە عێراق ، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کرایە ئامانج و گوللەباران کرا لە لایەن کەسانی نەناسەوە و گیانی خۆی لە دەستدا .
باڵیۆزخانەی ئەمریکا و باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا لە بەغدا بەرامبەر بەم تێرۆرە کاردانەوەیان نیشان دا و پەیامی هاوخەمی خۆیان بڵاو کردەوە .
لە پەیامی هاوخەمی بالیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە : غەم و پەژارەی قووڵی خۆمان بە بۆنەی تێرۆری ترسنۆکانەی دکتۆر هشام هاشمی کە کەسێکی خوێندەوار و جیگای ڕێز بوو ڕادەگەێنین . هاوخەمی پڕ لە هەستی خۆمان بە هۆی ئەم خەسارە دڵتەزێنەوە بە بنەماڵەی ناوبراو و نەتەوەی عێراق ڕادەگەێنین . داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین کە هەرچی زووتر بکەرانی ئەم جەنایەتە قێزەونە دەست بەسەر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن
هەروەها مارتین هۆث باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا ش لە بەغدا لە پەیامێکدا نووسی : لەگەڵ بنەماڵە و دۆستانی هاشمی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان ڕادەگەێنم . ئێمەش بەبۆنەی ئەم ڕووداوەوە دڵگران و عاجزین . دەىی بکەرانی ئەم جەنایەتە قێزەونە بناسێنرێن و مەحکەمە بکرێن .
هاشمی لە کەسە بەناوبانگ و دیارەکانی پسپۆڕی لە بواری ئەمنییەتی بە تایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ گرووپگەلی تووندڕەو و تێرۆریست لەوانەش داعش هەژمار دەکرا بە شێوەیەک کە لە چەندین کتێب و مەقالەی زۆری لەمبارەوە نووسیبوو و بۆ لێکۆڵینەوە و سرۆڤەی بابەتی ئەمنییەتی و سیاسی ش نزیکەی هەرڕۆژ لە کەناڵەکانی جیاوازی عێراق و جیهانی عەرەبدا دەردەکەوت .
هەر لە هەمان ڕاستا موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق تێرۆری هاشمی مەحکووم کرد و فەرماندەی لەشکەری یەکەمی پۆلیسی فێدڕاڵی عێراقی لە کارلادا .
کازمی پەیمانی دا کە جارێکی دیکە عێراق بینەری ئەم جۆرە ڕووداوانە نابێت و بکەرانی ئەم جەنایەتەی ئاگادار کردەوە و هەڕەشەی کرد کە بە زووترین کات دەست بەسەر دەبن و مەحکەمە دەکرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە