“كه‌سیك حوكمی دادگای له‌سه‌ره كاتی خۆی له سه‌ر نێربازی گیراوه ، ئێستاش به‌هۆی چاكسازی هاواری لێهه‌ڵساوه‌و
له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ساڵانێكه خه‌ڵكی كوردستان داوای ده‌كات و بووه‌ته وێردی سه‌رزمانی هه‌موو كه‌سێك، له یاسای چاكسازی له موچه‌و خانه‌نشینی جێگای كرایه‌وه‌و به یاسا چه‌سپێندرا، كه‌چی له هه‌مان كات هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وا دژی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكردوه‌و بێڕێزی هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌ت بوو سه‌یری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانم كرد‌و بینیم خه‌ڵكانێك تا سه‌ر ئێسقان له گه‌نده‌ڵی و پیسخۆری گلاون و جورئه‌تیان داوه‌ته خۆیان قسه له‌سه‌ر چاكسازی و موچه‌ی په‌رله‌مانتار بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی له زانكۆ ده‌رچوون و رۆژی دواتر به قودره‌تی قادر بوونه راوێژكار‌و دونیایه‌ك ئیمتیازاتیان وه‌رگرتووه، ئه‌مڕۆ زمانیان كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لادراوه، ئه‌مڕۆ ده‌می پیسی كردۆته‌وه، خه‌بیر هه‌یه به‌بێ یه‌ك رۆژ خزمه‌تی هه‌بێت كراوه‌ته خه‌بیر ئێستا ئه‌وه‌ی ناشیرینه ده‌ینوسێت، هه‌ندی جنێو فرۆشی فه‌یسبووك كه مانگانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو وه‌رده‌گرن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی جنێو بده‌ن، راست و چه‌پ كه‌وتوونه‌ته گیانی په‌رله‌مانتار.
پاسه‌وانی به‌رپرسێك خۆی په‌یوه‌ندی پێوه كردم و وتی به‌رپرسه‌كه‌مان 51 پاسه‌وانی هه‌یه‌و پێی گوتوین په‌رله‌مان ده‌رتان ده‌كات و مووچه‌تان ده‌بڕێت بڕۆن له فه‌یسبوك ناڕه‌زایی بنووسن.
به‌ڵگه‌م له لایه‌و حوكمی دادگایه كه‌سێك كاتی خۆی له سه‌ر نێربازی گیرابوو، كرابووه زیندانی سیاسی، ئێستا هاواری لێهه‌ڵساوه‌و شه‌و نییه پۆستێك نه‌كات. زۆرن ئه‌وانه‌ی باوكیان له خیانه‌ت كوژراوه‌و له ریزی لیستی شه‌هیدان دانراون، ئه‌مڕۆ كوڕ‌و كچه‌كانیان ته‌شهیرمان پێ ده‌كه‌ن.
كه‌شێكی وا وێنا كراوه كه پێشتر له ماوه‌ی سێ خولی رابردوو پله باڵاكان قه‌ت خانه‌نشین نه‌كراون، كه‌چی له وه‌زیرو په‌رله‌مانتار هه‌موویان شه‌ش ملیۆن و نیو خانه‌نشینیان بووه، ئه‌مڕۆ هێناومانه‌ته سه‌ر بیست و پێنج له سه‌د به ره‌چاوكردنی ساڵانی خزمه‌ت و ته‌مه‌ن و بڕوانامه، باشه بۆچی كاتی خۆی كاره‌سات نه‌بوو كه موچه‌ی خانه‌نشینێك 180 هه‌زار دینار بوو، كه‌چی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارێكیش شه‌ش ملیۆن و نیو، ئه‌ی بۆچی ئه‌مڕۆ ته‌نها دوای یه‌ك رۆژ له په‌سه‌ندكردنی یاساكه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دروست بوو كه كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی 300 هه‌زار دینار بێت و هی په‌رله‌مانتارو وه‌زیریش دوو ملیۆن و نیو یان سێ ملیۆن بێت به‌پێی ساڵانی خزمه‌ت و بڕوانامه، ئه‌م قسانه له‌كاتێكدایه هه‌موو په‌رله‌مانتاران شاهیدن كه چیمان كرد و چه‌ند كۆششمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه جێگیر بكرێت بۆ خانه‌نشینی پله باڵاكان.
چۆن لۆبیمان ده‌كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه بڕیاری له سه‌ر بدرێت، ده‌نگدانیش دیاره چۆن ده‌نگمان داوه‌و ده‌نگمان به چ رێژه‌یه‌ك داوه، (له بنه‌ڕه‌تدا ده‌نگدان له سه‌ر رێژه بوو، ئایا 50% بێت یان 60% زه‌ربی یه‌ك بكرێت بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌ت یان دوو و نیو ئیتر به‌مشێوه‌یه ئه‌گینا قه‌ت ئه‌وه نه‌خرایه ده‌نگدان كه خانه‌نشینی نه‌مێنێت، تا كه‌سێك بڵێت من له گه‌ڵی نه‌بوومه) هه‌رچه‌نده دانیشتنه‌كه نهێنی بوو، به‌ڵام به‌و هیوایه‌م رۆژێك ڤیدیۆی ته‌واوی دانیشتنه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، تا دوو روویی هه‌ندێك خه‌ڵك روون ببێته‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌م له په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه بڕیاربده‌ن به په‌خشكردنی ته‌واوی دانیشتنه‌كان.
ئه‌م یاسایه له كۆی 24 مادده ته‌نها كورتكراوه‌ته‌وه له یه‌ك مادده، كه من دڵنیام 95% له‌و خه‌ڵكانه‌ی ته‌شهیر ده‌كه‌ن و ره‌خنه له یاساكه ده‌گرن نه‌یانبینیوه‌و نه‌یان خوێندۆته‌وه، ئه‌گینا خیانه‌ته له ویژدان یاسایه‌ك بشكێنی كه ده‌سكه‌وتی ئێجگار گه‌وره‌ی تێدایه. به‌داخه‌وه به‌شێكی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خودی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و ده‌ڵێن ده‌نگمان به‌م بڕگه‌یه نه‌داوه كه خانه‌نشینی پله باڵاكانی تێدایه، به‌ڵام ده‌نگمان به كۆی یاساكه داوه، ئه‌مه له نوكته ده‌چێت كه تۆ ده‌نگت به كۆی یاساكه دا، مانای وایه ده‌نگت به‌م بڕگه‌یه‌ش داوه، چونكه به‌ش، به‌شێكه له هه‌موو. هه‌ر بۆ به‌رچاو روونی به ته‌حه‌داوه ده‌ڵێم یه‌ك تاكه په‌رله‌مانتار ده‌نگی دژی یاساكه نه‌دا، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی كێ دژی یاساكه‌یه، ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌ستیش به‌رزنه‌كرایه‌وه.
ئه‌م یاسایه پێویستی به پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێ هه‌موومان فشار له حكومه‌ت بكه‌ین نه‌ك خه‌ریكی مادده‌یه‌كی یاساكه بین كه خۆمان بڕیارمان داوه‌و له چه‌ند رۆژی داهاتوو پرۆژه یاساكه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، كه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو موچه‌ی پله باڵاكان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌مه‌ش راسته‌وخۆ موچه‌ی خانه‌نشینیش كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه تكایه ده‌ست له‌م هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه هه‌ڵبگرن و پشتیوان بن تا یاساكه سه‌ربكه‌وێت و هه‌رگیز مه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وانه‌ی به جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه نانی گه‌نده‌ڵیان ده‌بڕێت.
ئه‌گینا باسكردن له چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌مه‌ودوا درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌و هیچ ئومێدێك نامێنێت و ناچاریش ده‌بین ناوی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه بڵاوبكه‌ینه‌وه كه به پلان كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی ئه‌م یاسایه و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و دۆكیومێنته‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
بۆ ئێمه مانانیش كه هه‌موو ژیانی خۆمان بۆ چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ته‌رخان كردوه‌و روبه‌ڕوی چه‌ندین كۆسپی گه‌وره بووینه‌ته‌وه، هیچ حه‌ماسێك نامێنێت.
ئه‌م خوله جگه له‌و دوو ملیۆنه‌ی مانگانه یان باشتر بڵێین چل رۆژ و په‌نجا رۆژ جارێك وه‌ری ده‌گرین یه‌ك ئیمتیازی دیكه‌شی وه‌رنه‌گرتووه، شایه‌نی ئه‌وه نییه ئه‌م هه‌موو ته‌شهیرو ناوزڕاندنه‌ی ده‌رحه‌ق بكرێت، هاوڕێكانی من ئه‌مڕۆ له زانكۆیه‌كی ئه‌هلی مامۆستان و دووجار ئه‌وه‌نده‌ی من وه‌رده‌گرن كه به‌یه‌كه‌وه مامۆستا بووین، بۆیه هاتنمان بۆ په‌رله‌مان بۆ خزمه‌تی وڵاتی خۆمان بووه، نه‌ك ئیمتیازات. ناوه‌ڕۆكی یاساكه كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و خاڵی ئێجگار گرنگی تێدایه له خواره‌وه وه‌ك نموونه ده‌ستبژێرێك له‌م ده‌سكه‌وتانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1-زامنكردنی مافی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و موچه‌یه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به ناوی پاشه‌كه‌وت لێیان بڕدراوه، به شێوه‌یه‌ك بخرێته‌سه‌ر حیسابی بانكی فه‌رمانبه‌ران و له داهاتووش به په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت شێوازی مامه‌ڵه‌پێكردنی رێكبخرێت و فه‌رمانبه‌ران بتوانن به كاری بهێنن.
2-ئه‌وه جێگیركراوه كه هیچ خانه‌نشینێك نابێت له سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت و له‌و داهاتانه‌ش كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ته‌رخان ده‌كرێت بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم و باشكردنی دۆخی ژیانی خانه‌نشینانی كوردستان.
3-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پله باڵا‌و پله تایبه‌ته‌كان كه رۆژێك له رۆژان ئه‌م پۆستانه‌یان نه‌بینیوه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان به‌شداربوونه له چوارچێوه‌ی یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه.
4-راستكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ر له یاسا یان به پله‌ی به‌رزتر له پله‌ی شایسته‌ی خۆیان خانه‌نشین كراون.
5-یه‌كخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌و یه‌كه كارگێڕیه‌كان كه موچه‌ی خانه‌نشینیان لێ خه‌رج ده‌كرێت به سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سه‌ربه وه‌زاره‌تی دارایی.
6-یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی ژمێریاری سه‌ر به‌یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتا له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ و پیرۆزه به‌ره‌و یه‌كخستنی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
7-دانانی میكانیزم و كاتی دیاریكراو بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، له رێگای پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه ئه‌مه خواستی خه‌ڵكی كوردستانه.
8-ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی پاسه‌وانی باره‌گاو دامه‌زراوه‌و پله باڵاكانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وێك كه حكومه‌ت و په‌رله‌مان له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و نادادی و بندیوار‌و به‌هه‌ده‌ردانه‌ی له‌م بواره ده‌كرێت لاده‌برێت و هه‌موو یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی یه‌كده‌خرێنه‌وه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا.
9-رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان و زیاتر له یه‌ك جار سوودمه‌ندبوون له بودجه‌ی گشتی به ئیستسناكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
10-دانانی مه‌رج و رێسای یاسایی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار‌و پله باڵاكان كه ده‌سته‌به‌ری پسپۆڕی و دادپه‌روه‌ری بكات. بۆ نموونه له مه‌ودوا هیچ كه‌سێك نابێته راوێژكار ئه‌گه‌ر بیست ساڵ كه‌متر خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت و ده‌بێ پسپۆڕ بێت له بواره‌كه‌ی.
11-راگرتنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی وه‌زیفی بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌رسێ ده‌سه‌ڵات و له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
12-پابه‌ندكردنی هه‌ریه‌ك له دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاری گشتی له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاساكه. 13-دروستكردنی سندوقی خانه‌نشینی و قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له‌م سندوقه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە