پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ دیارییەکی ١٢٠ ڕۆژی پێشکەشی موستەفا کازمی دەکات
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پشتگیرى خۆى بۆ موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، ١٢٠ رۆژ بۆ عێراق تازه ده‌كه‌نه‌وه تاکوو ووزه‌ى كاره‌با له ئێران بكڕێت.
مۆرگان ئۆرتێگاس ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق قسه‌ى كردوه و پێشوازى له حكومه‌ته نوێكه‌ى كردوه، كه له په‌رله‌مان متمانه‌ى به‌ده‌ستهێنا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ى كارى جیددى و به‌په‌له كردوه، كه چاوه‌ڕێى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات، تا ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێبه‌جێ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى كۆرۆنا و شه‌ڕى دژى گه‌نده‌ڵى.
پۆمپیۆ پشتگیرى خۆشى بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى پیشانداوه و ته‌ئكیدى كردوه‌ته‌وه ماوه‌ى ١٢٠ رۆژ مووڵه‌ت بۆ عێراق درێژده‌كرێته‌وه تاکوو ووزه‌ى كاره‌با له ئێران بكڕێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك پشتگیریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌شێكى گونجاو هه‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنى حكومه‌تى نوێ.
ئاشكراشكراوه، هه‌ردوولا باسیان له گفتوگۆى ستراتیژى داهاتوو له‌نێوان واشنتۆن و به‌غدا و چۆنێەتى كارى هاوبه‌ش كردوه، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى عێراقى له خۆشگوزه‌رانى و ئاسایش‌دا بژى، كه شایستهیهتى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە