پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری چین فەرمانی بە ئەرتەشی ووڵاتەکەی کرد کە بۆ بەرەنگاربوونە و شەڕ لە ئامادەباشیدابن ، لەبەر ئەوی کە ووڵات لە دۆخی زۆر مەترسیدار و ئالۆزی زۆر بێ وێنە دایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، شی جین پینگ ، لە دانیشتنی کاری کۆمیسیۆنی ناوەندی سەربازی چین دا لە پەکین بە دۆخی تایبەتی چین ئاماژە کرد و ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی دەبێ بۆ شەڕ و بۆ بەرەنگاربوونەویەکی گشتی سەربازی لە خاڵی دەستپێکی نوێ ئامادە بن .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە تەواوی هێزە چەکدارەکانی ووڵات دەبێ درکێکی ڕاستیان هەبێ لە ڕەوەندی ئەمنییەت و گەشە کردنی چین یان هەبێ ، ئەوان دەبێ ئاگاهی و زانیاری خۆیان لە مەترسی ، ئالۆزی و شەڕ ببەنە سەرەوە و هەوڵە گشتییەکانی خۆیان بۆ ئامادەسازی بەرەنگاربوونەوە بە مەبەستی ئەنجامی ئەرکی ڕاسپێرداو لە ڕێگای حزب و خەڵکەوە ئەنجام بدەن .
ڕێبەری چین هەروەها ووتی : جیهان ئەمڕع تووشی گۆڕانکاری بێ وێنە بووە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردووەوە و چین یش لە ئاستی ڕێوەبەرییەکی هەستیاردایە و لەگەڵ بەرزی و نزمی و مەترسیگەلێکی زۆر فراوان کە دەکرێ پێش بینی بکرێ یا خود نا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە