پەیامی کورد ... مەجلێسی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ئازاری کۆمەڵگای بەهائیان لە لایەن ئێرانەوە مەحکووم دەکەن
مەجلێسی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە لایەن نوێنەرانی هەردوو حێزبی دیمۆکرات و کۆماریخوازەکان ەوە ئازاری کۆمەڵگای بەهائیان لە لایەن ئێرانەوە مەحکووم دەکەن و داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەن بەندکراوانی بەهایی ئازاد بکەن و بەو کارە دەوڵەتییانەی کە ئازار و ئەشکەنجەیە کۆتایی بێنن و سیاسەتگەلی جیاوازیگەرایانەیان لە دژی بەهایی یەکان ڕابوەستێنن .
ئانتۆنی ڤانس ، بەڕێوبەری نووسینگەی کاروباری بەهاییەکانی ئەمریکا بە پێشوازی کردن لەم هەنگاوەی کۆنگرەی ئەمریکا ڕایگەیاند : " لە مانگی نۆڤەمبەردا بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران لانیکەم هێرشیان کردووەتە سەر ٢٠ ماڵ و دووکانی باهاییەکان لە خاڵە جیاوازەکانی ئێران دا و داوایان لیکردوون کە بەڵگە و دۆسیەی خاوەنداریەتی .، کۆمپیوتەر ەکانیان ، مۆبایلەکانیان و هەروەها باقی کەل وپەلەکانیان هەموو ڕادەست بکەن .
ڤانس ووتی لە مانگی ئۆکتۆبەر یش دا ماڵی ٢٧ بنەماڵەی بەهایی لە گوندی ئیول لە مازەندەران بە فەرمانی یەکێک لە دادگاکانی ئەو پاریزگایە وێران کراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە