پەیامی کورد ... پەمپئۆ هوشداری بە عێراق دا
وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی لە هێرشی مووشەکی بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکەکانی وڵاتانی هاوپەیمان لەو وڵاتەدا کردووە.
بەپێی زانیارییەکان ناوەرۆکی ئەم پێوەندییە باسکردن لە سەر هێرشە یەک لە دوای یەکەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و بنکەکانی هاوپەیمانانا لە خاکی عێراقدا بووە. ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە پارێزگاری لە باڵوێزخانەی وڵاتان لە ناوچەی سەوزدا بکات.
"مایک پۆمپێئۆ" لەو پێوەندییەدا هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە عێراقدا کردووە و وتوویەتی بەزەییمان بەکەسدا نایەت .
"ماتیو تۆلەر" باڵوێزی ئامریکا لەپەیامێکی هاوشێوەدا ڕایگەیاندووە: "ئەگەر حکوومەت و هێزە عێراقییەکان لە بەرانبەرئەو هێرشانەدا پارێزگاری لە باڵوێزخانەکان نەکەن، ئەمریکا لەو بارەوە هەنگاوی پێویست دەگرێتە بەر".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە