مۆقتەدا سەدر بە هۆشدارییەوە ماڵئاوایی لە نیشتمان دەکات

مۆقتەدا سەدر بە هۆشدارییەوە ماڵئاوایی لە نیشتمان دەکات

پەیامی کورد    ...    مۆقتەدا سەدر بە هۆشدارییەوە ماڵئاوایی لە نیشتمان دەکات .

سەرۆكی رەوتی سەدر هۆشداری دەداتە حكومەتی عێراق و داوا دەكات رێوشوێنی تووند بگرێتەبەر و دەڵێت حكومەت لە دەوڵەتی یاساوە بەرەو پاشاگەردانی دەڕوات.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند : "الوداع یا موطنی - ماڵئاوا ئه‌ی نیشتمانم".
سەرۆكی ڕەوتی سەدر رایگەیاند،"ئەو پەیامەی بۆ كۆتایی هاتنی حكومەتی عێراق و گۆڕینی حكومەت لە دەوڵەتی یاساوە بۆ دەوڵەتی پاشاگەردانی راگەیاندوە".
موقتەدا سەدر لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا هۆشداری داوەتە حكومەتی عێراق و دەڵێت ئەگەر رێوشێونی تووند نەگرێتە بەر ئەوە من بێبەری بوونی خۆم ڕادەگەێنم.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە