مۆقتەدا سەدر ی " ڕابەڕی ڕەوتی سەدر " هەڵویستی خۆی سەبارەت بە دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا ئاشکرا دەکات

مۆقتەدا سەدر ی " ڕابەڕی ڕەوتی سەدر " هەڵویستی خۆی سەبارەت بە دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد      ...    مۆقتەدا سەدر ی " ڕابەڕی ڕەوتی سەدر " هەڵویستی خۆی سەبارەت بە دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا ئاشکرا دەکات

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، چەند تێبینییەكم هه‌یه‌ لەبارەی ئەو هێزەی لە عێراق بەمەبەستی مەشق و راهێنانكردنی هێزە عێراقییەكان دەمێننەوە، نابێت هیچکات ئه‌و هێزانه‌ مافی ئەوەیان هه‌بێت دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن.

مۆقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕەوتی سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "كارێكی جوانه‌ كاتێك حكوومه‌ت هه‌وڵده‌دات هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ ووڵاته‌کە سنووردار بكات و نه‌یانهێڵێت، به‌ڵام ده‌بێت حكوومه‌ت به‌ئاگابێت و نابێت هیچکات ئه‌و هێزانه‌ مافی ئەوەیان هه‌بێت دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن".

راشیگه‌یاند، "ده‌بێت مانەوەی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاتی بێت و وادەی دەرچوونی بۆ دیاریكرابێت، نابێت خاكی عێراق بكاتە گۆڕەپانی دەستدرێژیكردنە سەر هیچ ووڵاتێك، بەتایبەت ووڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها نابێت هیچ هێزێكی شەڕكەر و سه‌ربازی له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌، ئاسمانی عێراق وەك خاك و سنووری ئازادە، ئەو هێزە بەهیچ شێوەیەك نابێت دەستوەردانی تێدا بكات".

سەدر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناو بنكە سەربازییەكانی عێراق نه‌مێننه‌وه‌، سه‌ربازگه‌كانیش رادەستی هێزە عێراقییەكان بكه‌نه‌وه‌ و گرینگە لەژێر چاودێری حكومەتی عێراقیدا بن، ئەگەر هێزه‌كانی ئه‌مریكا پابەندی ئەم خاڵانە بوون، پێویستە بەرەكانی بەرخۆدانی عێراق دژ به‌و ووڵاته‌ بەهەمو شێوەیەك رابگیرێت، ئەركی حكوومەته‌ سزای ئەو لایەنانه‌ش بدات كە پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ هێزە بیانییەكان ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێكیش ئه‌و هێزانه‌ پێشێلكاریان كرد، بەدووری نازانین لە داهاتوودا فەرمانی ئەنجامدانی چالاكی سەربازیی لە دژیان بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە