پەیامی کورد ... جێگیری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، شەڕ و بارودۆخی باکووری رۆژئاوای سووریا نابێت کاریگەریان لەسەر نووسینەوەی دەستووری ووڵاتەکە هەبێت.
میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگیری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوایندا ڕایگەیاند : " بارودۆخی ئێستای سووریا نابێت کاریگەری لەسەر نووسینەوەی دەستووری ووڵاتەکەیان دا هەبێت ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ باشترکردن و چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکییەکانی سووریا پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەزووترین کات بێنە ریزەکانی سوپای سووریاوە، چەند زووتر ئەو کارە ئەنجامبدەن ئەوەندە باشترە".
ئەو لێداوانەی جێگیری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەکاتێکدایە بڕیارە لیژنەی دەستووری سووریا سێهەمین کۆبونەوەی خۆی بە بەشداری شاندی نیشتیمانی و نەتەوە یەکگرتوەکان و چەندین لایەنی دیکە لە ژنێف ئەنجامبدات.
بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی گیر پێدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سووریا، کۆبونەوەی لیژنەی دەستووری سووریا داخراو و دوور لەچاوی رۆژنامەنووسان بەڕێوە دەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە