مایک پۆمپێئۆ: هەڵدانی مووشەکی مانگی دەستکردی سەربازی ئێران سەلماندی ئەمریکا لەسەر حەق بوو

مایک پۆمپێئۆ: هەڵدانی مووشەکی مانگی دەستکردی سەربازی ئێران سەلماندی ئەمریکا لەسەر حەق بوو

پەیامی کورد     ...     مایک پۆمپێئۆ: هەڵدانی مووشەکی مانگی دەستکردی سەربازی ئێران سەلماندی ئەمریکا لەسەر حەق بوو

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپێئۆ کاتژمێرێک دوای هەڵدانی مووشەکی مانگی دەستکردی سەربازی کۆماری ئیسلامی هۆشداری دایە ئێران و ووتی دەبێ بەرپرسایەتی وڵامدانەوە بەوکارەیان بگرنە ئەستۆ.

پۆمپێئۆ هەڵدانی ماهوارەی سەربازی نور لە لە ڕێگەی مووشەک و لە لایەن دامەزراوەیەکی سەربازی کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر دژی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش زانی و داوای ووڵامدانەوەی ئێرانی لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە کرد.

پۆمپیئۆ کە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەو بارەوە ڕایگەیاند ، مووشەکەکە لە لایەن ڕێکخراوێکەوە هەڵدراوە کە ئەمریکا خستوویەتی لیستی تیرۆرەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا بە ووتنی ئەوەی ئێران هەمووکات ئەوە دەڵێتەوە کە بەرنامە مانگە دەستکردەکانی لایەنی سەربازی نییە و بازرگانین ڕایگەیاند: هەڵدانی ئەو مووشەکە نوێیە سەلماندی بانگەشەکانی ئەمریکا ڕاست بووە.

پۆمپێئۆ سەرەڕای مەحکوومکردنی ڕژیمی ئێران بە هەبوونی بەرنامەی شاراوەی سەربازی جارێکی دیکە ڕایگەیاند دەبێ ئێران ووڵامدەری ئەو کارانە بێت کە دەیکات.

سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئەیپریل ڕایگەیاند مانگێنکی دەستکردی سەربازی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە و جێگیر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران مانگی دەستکردی نوور لە سەحرای ناوەندی ئێرانەوە هەڵدراوە و لە مەداری ٤٢٥ کیلۆمەتری گۆی زەوی جێیگرتووە.

هەواڵدەری و ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکی لە زمانی دەزگاکانی هەواڵگری و زانیاری ووڵاتەیەکەیان ئەو هەواڵەی کۆماری ئیسلامیان ڕەتکردووەتەوە کە مووشەکەکەی ئێران لە بۆشایی ئاسمان جێگیر بووبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە