پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ پەیامێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوە لەگەل ئێران بڵاو دەکاتەوە
مایک پۆمپێئۆ وەزیرى دەرەوەى کابینەکەى دۆناڵد ترامپ لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند : تەنیا ڕێگەى ڕووبەڕووبوونەوەى دیکتاتۆر (ڕژێمى ئاخوندى) و تەنیا ڕێگەى ڕووبەڕووبوونەوەى ئایەتوڵاکان، ئەوپەڕى فشار و گوشارە. بۆیە ئێمە نابێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین . دەبێت گوشارێکى زۆریان بخەینە سەر. گەمارۆکانیان لەسەر زیاد بکەین.
دەبێت بێ بەشیان بکەین لە پارە و سەرچاوە داراییەکان. ناکرێت ڕێگە بدرێت بە کۆمارى ئیسلامى کە چەکى خۆى دروست بکات ، چوونکە بەمە ئیسرائیل دەخاتە بەردەم دۆخێکى زۆر مەترسیدارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە