مایک  پۆمپێئۆ :  ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران

مایک  پۆمپێئۆ :  ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران

پەیامی کورد    ...     مایک  پۆمپێئۆ :  ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنی دا هەموو ڕێگایەک بەکاربهێنێت لە پێناو درێژکردنەوەی گەمارۆوەکانی چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران،لە ناویاندا بە ڕێگەی کارکردن بەو ڕێککەوتنە ناوکییەش کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەڵیوەشاندەوە.

قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەکی ئاسایی بە ئێران لە مانگی ١٠ داهاتوودا کۆتایی پێدێت.

پۆمپێئۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئێمە ڕێگە نادەین ئەمە ڕووبدات." ئەو ووتیشی " لە بارێکدا ئەگەر کەسی تریش ئەم کارە نەکات، ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمو شیانەکان هەڵدەسەنگێنێت بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەم کارە بکەین."

پۆمپێئۆ هەروەها ڕایگەیاند : داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات ماوەی قەدەغەکردنەکە درێژ بکاتەوە.

بەڵام چین و بەتایبەتی ڕووسیا، کە پشتیوانی لە گرێبەستی نوێی چەک دەکەن لەگەڵ ئێراندا سوورن لەسەر ئەوەی دژی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنەکە بوەستنەوە.

لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران ئەنجام درا ئەوان قایل بوون بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەکی ئاسایی تەنها بۆ ٥ ساڵ.

تەنها شتێک کە ڕێگەی ڤیتۆکردن لە چین و ڕووسیا دەگرێت ئەوەیە بەشداربووانی ڕێککەوتنە ناوکییەکە داوای دانانەوەی سزاکان بکەن بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران سەرپێچی کردووە.

پۆمپێئۆ ووتی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوا دەکات بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کە هێشتا لە ناو ڕێککەوتنەکە ماونەتەوە کارێک بکەن 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە