پەیامی کورد ... ئاڵمانیا بەندیخانەیەک تایبەت بە سەرپێچیکاران و ناڕازییانی یاساکانی کۆرۆنایی و کەرەنتین دادەمەزرێنێت
بەرپرسانی ئیالەتی زاکسن ی ئاڵمانیا خەریکی داڕشتنی بەرنامەیەکن بۆ کردنەوە و دامەزراندنی بەندیخانەیەک بۆ ناڕازییان لە یاساکانی کۆرۆنا و سەرپێچیکارانی کەرەنتین . ئەم ناوەندە بە پێی ناوەندی وەرگرتنی سەرەتایی پەنابەران درووست کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە دێرسێدن درووست کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکاروەی بیڵد وێنەگەلی بڵاوکراوە نیشان دەدات کە باڵەخانەی بەندیخانەی کۆرۆنایی لە لایەن پۆلیس ەوە حەسار کێشی و دەپارێزرێت . وەزارەتی دەستەبەرکردنی هاوکاری کۆمەلایەتی ئاڵمانیا بەرنامەگەلی پەیوەندیدار بە نوێکردنەوەی ناوەندی پەنابەرانی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاند لە ئێستادا خەریکی ئەنجامدانی نوێکردنەوەی شوێنی نیشتەجێ بوون لەم ناوەندەدان .
بە پێی ڕاگەیاندنە سەرەتاییەکان ، هاووڵاتیانێک کە بە شێوەی بەردەوام یاساکانی کۆرۆنایی کە دادەنرێن پێشێل بکەن ، بەند دەکرێن بەڵام ئەمە دواهەمین ڕێگە چارە دوای هۆشداریدان ، لێسەندنی پارە و حۆکمی دادگا دەبێت . تاکوو ئێستا شتێکی لەم شێوەیە لە ئیالەتی زاکسێن تۆمار نەکراوە . سەرەڕای ئەمانە بەرپرسان دەیانەوێت لە پێشترەوە ئامادەیی خۆیان هەبێت تاکوو لە بەرامبەر ڕەفتارگەلی نایاسایی پێشێلکاران هاووڵاتیان بپارێزن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە