پەیامی کورد ... ئاڵمانیا بڕیاریدا لە بری گازی ڕووسیا، گازی ئەم ووڵاتە بەکار دێنێت
ئاڵمانیا لە بری گازی ڕووسیا، گازی قەتەر بەکار دێنێت .
ئاڵمانیا بۆ پچڕاندنی نیازمەندی خۆی بە گازی بە ڕووسیا، لەگەڵ بەرپرسانی ووڵاتی قەتەر کۆ بووەوە و ووڵامی ئەرێنی ئەو ووڵاتەی بۆ کڕینی گاز بەدەستهێنا.
ووتەبێژی وەزارەتی ئابووری ئاڵمانیا، ئاماژەی بەوەدا ڕۆبرت هابک، وەزیری ئابووری ئاڵمانیا بەمەبەستی گرێبەستی کڕینی گازی قەتەر سەردانی ئەو ووڵاتەی کردووە و ڕایگەیاند: هابک ووڵامی ئەرێنی بۆ کڕینی گازی قەتەری لە بەرپرسانی ئەو ووڵاتەی وەرگرتووە، هەنگاوی دواتریش ئەوەیە دانووستانەکان بە کردەوەیی بەڕێوە ببەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە