١٥یەمین کۆبونەوەی لوتکەی بریکس دەس پێ دەکات

١٥یەمین کۆبونەوەی لوتکەی بریکس دەس پێ دەکات

پەیامی کورد...١٥یەمین کۆبونەوەی لوتکەی بریکس دەس پێ دەکات

 

سبەی سێشەممە 22ی ئاب، 15یەمین لوتکەی بریکس لە ئەفەریقای باشوور دەست پێ دەکات و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداری تێدا دەکات.

 

سبەی بە بەشداری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی، هەریەک لە وڵاتانی رووسیا، چین، هیندستان، بەڕازیل و ئەفریقای باشوور، 15یەمین لوتکەی بریکس لە شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور دەست پێ دەکات و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

 

ئەجێندای لوتکەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری و فراوانکردنی بریکس و وەرگرتنی ئەندامی زیاتر، کە زیاتر لە 40 وڵات به‌ئومێدی ئه‌وه‌ن ببن به‌ ئەندامی گرووپەکە، لەوانەش ئێران، سعودیە،  ئیماڕات و میسر.

 

بەهۆی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە لوتکەکە بەشدار دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە