ئەڵمانیا داوا دەکات ڕێگری بکرێت لە چوونی کۆڵبەران بۆ ئەورووپا

ئەڵمانیا داوا دەکات ڕێگری بکرێت لە چوونی کۆڵبەران بۆ ئەورووپا

پەیامی کورد … ئەڵمانیا داوا دەکات ڕێگری بکرێت لە چوونی کۆڵبەران بۆ ئەورووپا

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە پێویستی دەزانێت هاوکاریی پۆڵەندا بکرێ بۆ رێگرتن لە شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی.

هۆست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی راگەیاندووە: چوونی کۆچبەران لە بیلاڕووسیاوە بۆ پۆڵەندا کێشەیە و ئەڵمانیا و پۆڵەندا بە تەنیا ناتوانن چارەسەری بکەن.

هۆرس سیهۆفەر هەروەها رایگەیاندووە: پێویستە کۆمسیۆنی ئەوروپا رێکاری پێویست بۆ هاوکاریکردنی پۆڵەندا لە توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی و رێگرتن لە کۆچبەرانی نایاسایی، بکات.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا جەختی لە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی دوارێک لەسەر سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ”ناتوانین رەخنە لە پۆڵەندا لە پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بگرین، بەڵام بە گوللە نا بەڵکو بە رێکاری دیکە“.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە