ماس له باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی لۆبی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بێته ئه‌ندامی كاتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
ماس تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیا وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین خزمه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له هاوكاری مرۆیی ده‌یه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش وهه‌وا له پێشینه‌ی كاره‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
ماس ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل له كێبڕكێ دایه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ١٥ ئه‌ندام پێك دێ كه پێنجیان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین و بریتین له ئه‌مریكا، چین، رووسیا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ١٠ ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌یش ئه‌ندامی كاتین و له نێو پێنج گرووپی جوگرافیدا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ر وڵاتێك بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵببژێردرێت پێویسته له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ١٩٣ ئه‌ندام پێك دێ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ له مانگی حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە