پەیامی کورد ... ئەڵمانیا: لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٩٠٠ تووشبووی کرۆنا گیانیان لە دەست دا
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی توشبووان و مردن بەکۆرۆنا لەئەڵمانیا بەرزبووەوە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٩٠٣ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، کۆی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٢ هەزار و ٩٩٠ کەس بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٩٠٣ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەمەبەستی رێگریکردن لەزیاتر تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش، لە ١٦ی مانگی رابردوەوە رێکاری توندی خۆپارێزی لەو وڵاتە و بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکان گیراوەتەبەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە