پەیامی کورد... ئەڵمانیا لە ماوەی سێ مانگدا بە بڕی ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆ چەکی بە ئۆکراینا داوە
بەرلین ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ڕادەستکردنی چەک بە بڕی ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆ بە کیێڤ لە میانەی سێ مانگی یەکەمی شەڕی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا.
وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی شەڕی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرایناوە لە ٢٤ی شوبات تا یەکی حوزەیران (ئەم مانگە) حکومەتی ئەڵمانیا گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ڕادەستکردنی چەک بە بەهای ٢١٩.٨ ملیۆن یۆرۆ و کەلوپەلی سەربازی وەک کڵاوی سەربازی و گوللەنەبڕ بە بەهای ٨٥.٢ ملیۆن یۆرۆ.
ڕوونیشی کردەوە، چەک و کەلوپەلی سەر بە سوپای ئەڵمانی هەیە بە بەهای ٤٥.١ ملیۆن یۆرۆ، کە لە ١ی نیسانی ڕابردووەوە ڕەزامەندی لەسەر نیشاندراوە.
ئەودۆ فیلیپ بریکاری وەزارەتی دارایی وتی، پرسەکە لە زۆرینەدا پەیوەندیدارە بە کەلوپەلە بەکار هێنراوە کانی سوپای ئەڵمانیا کە لە ئێستادا بەراورد کراوەتەوە بە بەهاکەی.
بەپێی میدیاکان لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕەشی ڕادەستکراوە ئۆکراینا داوای چەکی قورس و کەلوپەلی زیاتری لە ئەڵمانیا کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە