ئیمانۆئێل ماکرۆن دوای داواکارییەکەی لاپید ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی لەخەو ڕادەچڵەکێنین!

ئیمانۆئێل ماکرۆن دوای داواکارییەکەی لاپید ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی لەخەو ڕادەچڵەکێنین!
پەیامی کورد    ...  ئیمانۆئێل ماکرۆن دوای داواکارییەکەی لاپید ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی لەخەو ڕادەچڵەکێنین!

یەکیتی ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاودەنگن لەسەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە لێکگەیشتنێکی توکمە کە لە مارس ەوە خراوەتە ژێر دەستی، دووری دەکات و خۆی لێ دەخافڵێنێت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا ، لە لێدوانێکدا ووتی تاران بە بەردەوامی لە خەودایە و لە واژوو کردنی لێکگەیشتنی ئەتۆمی خۆی دەخافڵێنێت.

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل لە کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند: «تاران خەریکە هەموو ئەو دەرفەتە باشانە کە پێ دراوە دەیسووتێنێت

ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە : «ئێمە لە هاوکارییەکی تۆکمە دا لەگەڵ هاوپەیمانان، تاران لە خەوە قورسەکەی ڕادەچڵەکێنین

سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕوونی کردەوە: «گرێبەستی ئەتۆمی بۆ لەقاودانی جمووجۆڵە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی بەس نییە. بەڵام ئێمە پاڵپشتی لەم ڕێککەوتنە دەکەین هەڵبەت پێش ئەم ڕێککەوتنە پاراستنی بەرژەوەندی خۆمان و هاوپەیمانمان و لە لووتکەشیدا ئیسرائیل ڕەچاو دەکەین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەم چاوپێکەوتنەدا ووتی: «هەندێجار تەنیا بژاردە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش، شەڕە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە