پەیامی کورد ... ئاڵمانیا لە سەرکەوتنی بە سەر کۆرۆنا نزیک دەبێتەوە .
لە ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا ١١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا گیانی خۆیان لە دەستداوە و ئەمە نیشان دەدات کە ئەم ووڵاتە لە نزیک بوونەوەی بۆ سەرکەوتنی سەر ڤیرووسی کۆرۆنا دایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئاڵمانیا یەکێک لە ووڵاتانی گەورەی ئەورووپایی کە ژمارەی تووشبوان و قوربانیانی ڤیرووسی کۆرۆنا لەوێدا بە شێوەیەکی نیگەرانکەر چووە سەرەوە .
سیاسەت گەلی پێشیگرانەی ئاڵمانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بە باشی ووڵامی داوەتەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنیستیتۆتی ڕابێرت کۆخ لە یەک رۆژی ڕابردوودا تەنیا ١١ حاڵەتی گیان لە دەستدانی لە ئاڵمانیا بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە ڕاگەیاندووە .
بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا بۆ ٨ هەزار و ٥٢٢ کەس بەرز دەبێتەوە .
و بەڵام لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا ٢١٣ کەسی دیکە لە ئاڵمانیا بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە تاکوو ژمارەی تووشبوان یش بە ١٨٢ هەزار و ٢٨ کەس بەرز بێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە