پەیامی کورد ... یەکەمین ژنی سەرپۆش لەسەر لە کۆشکی سپی بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی میدیایی پێشکەش دەکات .
سەمیرا فەزیلی کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەوی وەکوو جێگری شەورای ئابووری نەتەوەیی ئەمریکا هەڵبژاردووە ، هەفتەی ڕابردوو لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا لە کۆشکی سپی بەشداری کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کۆنفڕانسە میدیاییە کە لەگەڵ ووتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بەڕیوەچوو یەکەمین کۆنفڕانسی میدیایی ژنێکی سەرپۆش لەسەر لە کۆشکی سپی هەژمار دەکرێت .
سەمیرا فەزیلی بە ڕەگەز خەڵکی کەشمیرە و لەگەل دایک و باوکی کە هەردوو پزیشک ن بەرەو ئەمریکا کۆچ یان کردووە .
سەمیرا فەزلی خاوەنی بڕوانامەی کارناسی زانستی کۆمەڵایەتی لە هاروارد و خاوەنی دۆکتۆرای ماف و یاسا لە زانکۆی " ئیل " ە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە