پەیامی کورد ... یەکەمین وێنە و زانیاری لەسەر مەحموود مووسەوی ، ئەو کەسەی هۆکاری ئاشکرا بوونی شوێنی قاسم سلیمانی بوو بڵاو کرایەوە
وێنەی مەحموود مووسەوی مەجد کوڕی سید کازم ، سیخۆڕی دەزگاکانی هەواڵگری CIA و مووساد کە لە حۆکمێک دا دادگای باڵای شۆڕشی ئێران بە لە سێدارەدان مەحکوومی کرد ، بۆ یەکەمین جار وێنەکەی بڵاو دەکرێتەوە .
ئاژانسی هەواڵی میزان نووسیویەتی ، سێشەممە ی ئەم هەفتەیە غۆڵام حسێن ئیسمائیلی ووتەبێژی دەزگای قەزایی لە بەشێک لە دانیشتنە میدیاییەکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە ، لەم دواییانە کەسێک بە ناوی مەحموود مووسەوی مەجد کوڕی سید کازم کە هەم بە دەزگاکانی هەواڵگری مووساد و CIA وە گرێدرابوو ، هەروەها بۆ وەرگرتنی پارەی ئەمریکی لەگەڵ زۆر یەک لە دام و دەزگا جۆراوجۆرەکانی ئەمنییەتی دا زانیاری کۆدەکردەوە و هەموو ئەم زانیارییانەی ڕادەستی دەزگا هەواڵگرییەکانی دەرەوەی ئێران کردووە . یەکێک لە تاوانەکانی ئەم کەسە ڕاگەیاندنی شوێنی هاتن و چوون و هەروەها نیشتەجێ بوونی قاسم سلیمانی و هەندێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە دەورانی جۆربەجۆردا بۆ دەزگاکانی هەواڵگری CIA و مووساد بوو کە لە حۆکمێک دا لە دادگای باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە لە سێدارەدان مەحکووم کرا .
بەڵام ئەوەی گرینگە ئەم ناوەندە میدیاییە قەزایی و یاساییە ڕایگەیاندووە ، هەموو مەرحەلەکانی قەزایی و یاسایی دۆسیەی سیخۆڕی سیا و مووساد ماوەیەکی درێژە و پێش کوژرانی قاسم سلیمانی ئەنجام دراوە بۆیە ئەم دۆسیەیە هیچ پەیوەندییەکی بە هەوڵی تێرۆریستی دەوڵەتی ئەمریکا لە کوشتنی فەرماندەی سوپای قودس ەوە نییە .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە