یەکەمین چاوپێکەوتنی سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و چین بە ئامانجی پەرەدانی پەیوەندییەکان

یەکەمین چاوپێکەوتنی سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و چین بە ئامانجی پەرەدانی پەیوەندییەکان
پەیامی کورد   ...  یەکەمین چاوپێکەوتنی سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و چین بە ئامانجی پەرەدانی پەیوەندییەکان

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا رایگەیاند : " جۆ بایدن " و " شی جین پینگ " سەرۆککۆماری ئەمریکا و چین ، یەکەمین چاوپێکەوتنی ڕوودەرڕوویان لە بالی ئەندۆنێزیا و لە پەنای دانیشتنی گرووپی ٢٠ دا دەست پێکرد .

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند : جیهان چاوەڕوانی لە چین هەیە کە ڕۆڵی گرینگی خۆی لە چاکسازی دوو بابەتی گۆڕانکاری کەش و هەوا و ئەمنییەتی خۆراک بگێڕێت و جێبەجێ بکات . دوو وولات دەتوانن بە بێ بوون بە کێشە و ئاڵۆزی کێشەکانیان چارەسەر بکەن .

شی جین پینگ ڕایگەیاند : پەیوەندی پێکەن و واشینتۆن بۆ ئێمە گرینگە و دەبێ ڕێگای ڕاست بۆ ئەمە بڕێژین . دەبێ لەگەڵ هەموو ووڵاتانی جیهان هەڵسووکەوتمان هەبێت تاکوو بتوانین هیوا بە ئاشتی و سەقامگیری بەدی بهێنین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە