پەیامی کورد ... کۆمپانیایەکی ئێرانی بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ئەمریکاوە تاوانبار کرا
ئەمریکا کۆمپانیایەکی ئێرانی و ٢ کەس لە بەڕێوبەرانی پلە باڵای ئەم کۆمپانیایەی بە پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران تاوانبار کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕاگەێندراوی بڵاو کراوە لە لایەن دادگای فێدڕاڵی ئەمریکاوە لە ئیالاتی " مینە سووتا " لە داواکارییەکی یاسایی ئەم دادگایەدا ، سید سەجاد شەهیدیان ، وەحید وەلی و کۆمپانیاکە بە ناوی Payment۲۴ لە ڕۆڵی گەمارۆوەکانی ئەمریکا ، سپی کردنەوەی دراو ، دزینی ناسنامە و کڵاوبەرداری مالی ئینتەرنێتی تاوانبار کران .
حاکمەکان ڕایانگەیاند کە شەهیدیان سی و سێ ساڵەیە و دامەزرینەر و بەڕێوبەری ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ئەم کۆمپانیایە کە لە بەریتانیا دەست بەسەر کراوە و ڕەوانی ئەمریکا کراوەتەوە کە لە ڕۆژی ١٨ی مەی ٢٠٢٠ ەوە لە ئەمریکا تاوانەکەی پشتڕاست کرایەوە . بەڵام بە پێی دۆسیەکانی دادگا ئەو تاوانەکانی خۆی ڕەت کردوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە