پەیامی کورد ... یەکەمین کاردانەوەی پاپ دوای بە مزگەوت بوونی ئەیاسۆفیا .
پاپ بە بریارەکەی دەوڵەت تورکیا سەبارەت بە گۆڕینی بینایەکی مێژوویی لە ئێستانبووڵ بە مزگەوت کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک پاپ فڕانسیس ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان لەمبارەوە رایگەیاند کە بە هۆی ئەم جۆرە هەنگاوانەوە بە تووندی هەست بە ئێش و ئازار دەکات .
ئەو ڕۆژی یەکشەممە لە ووتاری هەفتانەی خۆیدا لە مەیدانی سەنت پێتێرزبۆرگ لە واتیکان ڕایگەیاند : " هزر و بیری من لە لای ئێستانبووڵ و ئەیاسۆفیایە و بە تووندی هەست بە ئێش و ئازار دەکەم " .
ئەمە یەکەمین کاردانەوەی پاپ بە ڕەزامەندی تورکیا بۆ بە مزگەوت ناساندنی ئەیاسۆفیایە .
جێگای ئاماژەدانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی فەرمانی گۆڕینی دووبارەی بینای مێژوویی ئەیاسۆفیای لە ئێستانبووڵ بە مزگەوت دەرکرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە