پەیامی کورد ... ئاڵمانیا کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران و هەڕەشەکانی ئەو وولاتە بۆ سەر لە ئیسرائیل مەحکووم دەکات
"هایکۆ ماس" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە سەردانی خۆیدا بۆ ئیسرائیل داوای لە ڕێژیمی ئێران کرد واز لە هەڕەشەکانی دژی ئیسرائیل بێنێت.
"ماس" لە دیدار لەگەڵ "گەبی ئەشکێنازی" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوە کرد؛ سەرەوریی خاکی ئیسرائیل بۆ ئێمە هیچ کات جێگای مامەڵە نییە.
ناوبراو ڕوو لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ووتی ، هەڕەشەی ڕێژیمی تاران بۆ سەر ئیسرائیل بۆ ئێمە قەبووڵ ناکرێت. ئێران شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا دەنێتەوە و ناکرێ چاوپۆشی لێبکەین.
"ماس" باسی لەوە کرد، ئێمە هەڕەشەی ئێران لە ئیسرائیل قەبووڵ ناکەین و کردەوە تێرۆریستییەکانیش بە توندترین شێوە مەحکووم دەکەین.
"عەلی خامنەیی" ڕابەری باڵای تاران ئیسرائیل بە "غوودەی سەرەتان" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەشوبهێنێت و هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات.
فەرماندەکانی سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن کە ئەو ووڵاتە یەکێک له ئامانجه سەرەکییەکانی ئێمەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە