ئاڵمانیا پێشنیارەکەی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

ئاڵمانیا پێشنیارەکەی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    ئاڵمانیا پێشنیارەکەی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە .

ئەڵمانیا پێشنیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ گەڕانەوەی ڕووسیا بە گرووپی « G7» ی ڕەت کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک هائیکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی Rheinische Post دەربارەی پێشنیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ زیادبوونی ڕووسیا بە حەوت ووڵاتی پیشەسازی گەورەی جیهان دژایەتی خۆی ڕاگەیاند .

هائیکۆ ماس ووتی : هۆکاری دەرکردنی ڕووسیا لە گرووپی « G7» سیاسەتەکانی ئەم ووڵاتەیە لە بەرامبەر شبە جەزیرەی کەریمە و ئاڵۆزی لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا بووە تا کاتێ کە ئەم بابەتەە چارەسەر نەکرێت بۆ گەرانەوەی ڕووسیا بە گرووپی « G7» هیچ شانسێک نابینم و هەروەها ئەم گرووپە ٧ ئەندامی دەبێت .

دۆناڵد ترامپ پێشنیاری دابوو کە ووڵاتانی ڕووسیا ، هێند ، کۆریای باشوور و ئۆسترالیا لە دانیشتنی دواتری گرووپی « G7» کە بڕیار وایە بە میوانداری ئەمریکا بەڕێوە بچێت بەشداری بکەن کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەم جۆرە پێشنیارە ڕاگەیاند .

ئەو هەروەها ووتی گرووپی « G7» و گرووپی ٢٠ دوو کۆمەڵەی هەماهەنگن کە بە شێوەی عاقڵانە و مەنتقی خەریکی چالاکین و هەر بەم هۆیەوە ئێمە پێویستیمان بە گرووپی ١١ یا ١٢ یا خود زیاتر نییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە