پەیامی کورد ... مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق داوای دەکات لە وادەی دیاریكراوی دەستوری دا كابینەی نوێی حكومەت دیاری بكرێت.
عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق لە نوێترین پەیامیدا كە لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە لە ووتاری نوێژی هەینی بڵاویكردەوە، داوای كرد سەرۆك وەزیران و كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لە وادەی دیاریكراوی دەستوری دا دیاری بكرێن.
راشیگەیاند، پێویستە رێگە بە دەستوەردانی دەرەكی نەدرێت لە یەكلایی كردنەوەی كابینەی نوێ، هەروەك بێ لایەن بوونی خۆیشی لەو پرسە راگەیاند.
سیستانی جارێكی تر رشتنی خوێنی خۆپیشاندەرانی سەركۆنە كرد و داواشی كرد، خۆپیشاندەران رێگە نەدەن كەسانی تێكدەر بخزێنە ناویانەوە و خۆپیشاندانە ئاشتیانەكانیان بۆ مەرامی تایبەتی و بۆ زیان پێ گەیاندن بە مڵك وماڵی گشتی بقۆزنەوە.
هەفتەی رابردوو دوای پەیامی سیستانی كە لە ووتاری نوێژی هەینیدا خوێنرایەوە عادل عەبدولمەهدی وازهێنانی لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە