پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ و پاشای عۆمان دەربارەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە ووتووێژیان ئەنجامدا .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەفەر بۆ عۆمان لەگەڵ هەیثەم بن تارق ئالێ سەعید دیدار و دەربارەی چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە گفتووگۆیان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە مەسقەت ، پایتەختی عۆمان و لەگەڵ " هەیثەم بن تارق ئالی سەعید " پاشای عۆمان لە کۆشکی " البرکە " دیداری ئەنجام دا .
ئەو لەم دیدارەدا لە سەر گرینگی گەیشتن بە ئاشتی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکە لە ڕێگای " شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس ی یەکپارەچەوە " جەختی کردەوە .
پۆمپێئۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لە دوای دانیشتن لەگەڵ پاشای عۆمان نووسی : لە هاوکارییە ئەمنییەتی و پەیوەندییەکی ئابووری بەهێز سوپاسگوزارین .
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەسقەت یش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لێزلی تێسۆ باڵیۆزی واشینتۆن لە عۆمان یش لە دیدارەکەی وەزیری دەرەوە و پاشای عۆمان دا ئامادەیی هەبوو و سەبارەت بە پەیوەندی بەهێزی هەر دوو ووڵات ڕایان گۆڕییەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە