پەیامی کورد ... ئەمیرێکی داعش نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی لە ئیستانبووڵ دەست بەسەرکرا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بەرپرس و ئەمیرێکی نزیک لە ئەبووبەکر بەغدای سەرکردەی پێشووی داعش لە ئیستانبووڵ دەست بەسەرکرا.
هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگری و زانیاری ووڵاتی تورکیا " میت " لە گەورە شاری ئەو ووڵاتە ئیستانبووڵ لە شارۆچکەی ئاتاشەهیر لە دژی ئەندامانی داعش ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش یان ئەنجام دا و لە دەرئەنجام دا بەرپرسی لەشکری و سەربازی داعش بە ناوی B.A.S.İ.M. و بە نازناوی باسم دەست بەسەرکرد .
بە گویرەی ڕاگەیاندنە میدیاییەکانی تورکیا ئەو بەرپرسەی داعش خەڵکی ئەفغانستان ە و کەسێک زۆر نزیک بووە لە ئەبووبەکر بەغدادی کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا. هەروەها ئەو بەکردەوە دەیان تاوانی هێرشی تێرۆریستی گەورە تاوانبارە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە